مەسرور بارزانی: ئەگەر داعش تێكنەشكێندرێ هێرشی تیرۆریستی زیاد دەكات
ەبارەی رۆڵی پێشمەرگە و هاوكاریكردنیان، گوتی: "ئەو پێشمەرگانەی، لە هێڵی پێشەوەی شەڕن، خاوەن خێزان، دایك، باوك، منداڵ و هاوسەرن، بۆیە پێویستە بەو شێوەیە بیر لەوە بكرێتەوە، كە چۆن سەربازێكی خۆتان لە هێڵی پێشەوە هاوكاری و پاڵپشتی دەكرێ، ئێمەش چاومان لەوەیە پێشمەرگە هەمان هاوكاری و پاڵپشتی بكرێ لەلایەن نۆرویژ و هەموو ئەو دەوڵەتانەی بڕوایان بە دیموكراسی و پێكەوەژیان هەیە لەدژی تیرۆر و توندڕەوی.
لەبارەی روودانی هێرشە تیرۆریستییەكانی پاریس، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتی: "پار لە لێدوانێكمدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیم لەوە ئاگادار كردەوە و گوتم، داعش بە تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر ئەم ناوچەیە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، بۆیە هەرچەندەكی داعش لەم ناوچەیە بمێنێتەوە، دەتوانێ میتۆدی جودا پەرە پێ بدات بۆئەوەی لە ناوچەی جیاجیاکانی جیهاندا كردەوەی تیرۆریستی بكەن".
مەسرور بارزانی راشی گەیاند: ماوەیەكی درێژ بوو داعش ئەم پلانەی دانا بوو، تەنها چاوەڕێی كاتی گونجاوی دەكرد، واتە ئەوان ئامادەییان كردبوو بۆ ئەنجامدانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، هیچ گومانی تێدا نییه، ئەگەر داعش تێك نەشكێندرێ و لەژێر گوشار نەمێنێتەوە هێرشی زیاتر دەكات.
لەبارەی چۆنیەتی تێكشكاندنێكی خێرای داعش، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان، روونی کردەوە، داعش هەر تێكدەشكێ، ئەمە جێی پرسیار نییه، بەڵكو ئێمە تەنها قسە لەسەر ئەوە دەكەین، كەی؟ من دووبارەی دەكەمەوە، ئەگەر جیهان دەیەوێ بە خێرایی داعش لەناوبچێ، پێویست بە پابەندبوونی زیاتری هەموو لایەنەكان دەكات، ئەگەر بۆ ئەمە بە تەنها پشت بە خەڵكی خۆجێی ببەستێ، ئەمە درێژە دەكێشێ، بەمەش داعش دەتوانێ نەك هەڕەشە لەم ناوچەیە بكات، بەڵكو هەڕەشە دەبێت بۆ سەر جیهان. بۆیە بەبڕوای من داعش ئایندەی نییە، بەڵام هەر چەندەكی بمێنێتەوە دەتوانێ هەڕەشەی زیاتر دروست بكات.
