بەهۆی بڕوانامەی ساختە 40 بەرپرسی کەرکووک لەکارەکانیان لادراون

 بەهۆی بڕوانامەی ساختە 40 بەرپرسی کەرکووک لەکارەکانیان لادراون
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بڕیاری لادانی نزیكەی 40 بەرپرسی ئەمنی و ئیداریی شارەكەی دا، كە ماوەی چەند ساڵێكە بەبڕوانامەی ساختە پۆستی جۆراوجۆیان وەرگرتووە.

بەشێك لەو بەرپرسانە لە كەركووك، بڕوانامەی ساختەیان بۆ درووستكراوە و بەشێكی دیكەشیان لە سەردەمی پۆل بریمەر، حاكمی مەدەنی لە عێراق دامەزراون، هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕواییەی كە چەكدارانی داعش بەهەمان شێوە بە ساختە ناسنامە و بڕوانامەیان درووستكردووە.

بەشێك لەو بەرپرسانە زیندانیكراون و بەشێكی دیكەشیان سزای ماددی دراون، هێشتاش پۆستەكانیان پڕنەكراوەتەوە. یەكێك لەو بەرپرسانەی لەپۆستەكەی لادراوە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا بەبڕیارێكی نادادپەروەر وەسف دەكات.

ژمارەیەک بەرپرس لەوانەی لەسەر ساختەبوونی بڕوانامەكانیان لە پۆستەكانیان لادراون، لە دادگای كەركووك تانەیان لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك داوە.









رووداو
Top