سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی سلێمانی: بوونی پەکەکە لە ناوچەکە نا یاساییە

 سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی سلێمانی: بوونی پەکەکە لە ناوچەکە نا یاساییە
سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی،ڕایدەگەیەنێت بوونی هەر هێزێک بەدەر لە هیزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر جێگەیەکی هەرێمی کوردستان هەبن نایاساییەو بە دواداچوون بۆ ئەم مەبەستەش دەکەین.



دانا شەهید جەزا سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند: بوونی هەر هێزێک بەدەر لە هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەبێت نایاساییە.



سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: ئێمە وەک لیژنەی نێوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە دەکەین چوونکە تەنها هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان یاسایان بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان



ماوەی دوو هەفتەیە لە سنووری ناوچە شاخاویەکانی هەورامان و هەڵەبجە وشارباژێر چەند ناوچەیەکی دیکە پارتی کرێکارانی کوردستان هێزی بڵاوکردوەتەوە ئەوەش بوەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیانی ناوچەکە.









باسنیوز
Top