نورى مالیكی، خۆی له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه
له نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا، نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی عیراق، پۆستی "جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار" له خۆی ده‌كاته‌وه.
تاپێش ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كه تیایدا سكاڵایه‌كی ئوسامه نوجێفی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی كه له 9ی ئابی 2015 بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار، ره‌تكرده‌وه، مالیكی پۆستی "جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار"ی له دوای ناوی خۆی داده‌نا.
مالیكی، پێشتر دانی به بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌ده‌نا كه له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كان و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین پۆستی باڵا و له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كاندا، وه‌كو جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، لێدوانی ده‌دا.
هه‌فته‌ی رابردوو، دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكه‌ی ئوسامه نوجێفی، له پۆسته دوورخراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ره‌تكرده‌وه و ته‌ئكیدیكرده‌وه له یاساییبوونی بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی.
خه‌ندان
