لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەرلەزەی هەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، بەهۆی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی تورکیا و زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک بارانبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
