رۆمانی "گورانی ئێوارە" بە فیلم پێشان دەدرێتەوە
دەرهێنەری بەریتانیایی، "ترانس دەیڤیس"، ئەم بەرهەمە گرنگە ئەدەبیەییەی سکۆتلەندای هێناوەتە سەر پەردەی سینەما. درامێکی مێژوویی ئەویندارانەی سەرەتاکانی جەنگی جیهانیی یەکەمە کە لە کێگڵە جوانەکانی سکۆتلەندا روودەدات.
ئەکەتەری یەکەی ئەم فیلمە، "ئەگنیسەس دین"، دەڵێ: یەکەم جار کە لە ژووری میوانخانەیەکدا، یەک پشوو ئەم رۆمانەم خوێندەوە، بە چەشنێک کاری تێکردم کە فرمێسکەکانم هانتە خوار. پێموایە رۆمانەکە ئەوەندە بەهێز بوو بۆیە بە قووڵی هەستم بە کەسایەتیی یەکەمی رۆمانەکە کرد و توانیم رۆڵی ئەو ببینم.
"ترانس دەیڤیس"یش بۆ ئیرۆنیوز، باس لە وێنەگرتنی فیلمەک دەکات و دەڵێ: کارکردن لە سکۆتلەندا بە هۆی باران و سەرمای زۆرەوە ناخۆش بوو. جگە لە یەک دوو رۆژ، رۆژانی دیکە هەموو جل و بەرگمان بەهۆی بارانەوە تەڕ ببوو.
"گۆرانیی ئێوارە" لە چلەمین فستیڤاڵی فیلمی تۆرەنتۆشدا لە لایەن بەشداربووان و رەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکراوە.
