فریدریك تیسۆت: ئێستا كوردستان زۆر بەھێزە و دڵنیام ئامادەیە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی
(د. فریدریك تیسۆت) كۆنسووڵی پێشووی فەرەنسا لە ھەولێر، به(K24)ی ڕاگهیاندووه: "كورد ئەگەر سەربەخۆیی دەوێت، نابێت چاوەڕێی ئەوە بكات ھیچ وڵاتێك بە دیاری ئەو مافەی پێ ببەخشێت، بەڵكو پێویستە خۆیان بڕیار بدەن".
سەبارەت بەو مەترسیانەشی كە لەوانەیە لە كاتی راگەیاندنی سەربەخۆییدا رووبەرووی كوردستان ببنەوە، (تیسۆت) گوتی: "خەڵكی كوردستان بۆ ماوەیەكی زۆر لە دژی سەختییەكان جەنگاون و رووبەرووی زۆر قۆناغی مەترسیدار بوونەتەوە و، لە ئێستادا كوردستان زۆر بەھێزە و دڵنیام ئامادەیە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی.''
(فریدریك تیسۆت) لەو ھەڤپەیڤینەدا، رەخنەی لە حكوومەتی وڵاتەكەی گرت، كە بە گوێرەی پێویست ھاوكاریی ھێزەكانی پێشمەرگەی نەكردووە لە شەڕی دژ بە داعشدا.
ھاوكات رەخنەی لە پارتە سیاسییەكانی باشووری كوردستان گرت، لەوەی كە یەكگرتوو نین و تا ئێستا رێكنەكەوتوون.
