دوو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە کەوتنە نەخۆشخانە
ئەمڕۆ 6 رۆژ دەبێت کە لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە لە ناوچەی (دەریک)ـی سەر بە ماردین هاتوچۆ قەدەغە کراوە، بۆیە 2 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە بە ناوەکانی (مەرال دانش) و (چاغلار دەمیرال) بۆ شکاندنی ئەو قەدەغەکردنی هاتوچۆیە رووبەروی پۆلیس بوونەوە، بەڵام لە ئەنجامدا ئەوان کەوتنە نەخۆشخانە و تاوەکو ئێستایش قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەو ناوچەیە بەردەوامە.
بە گویرەی گوتەی ئەو 2 ئەندام پەرلەمانە، ئەوان سەرەتا ویستویانە بە شێوەیەکی هێمنانە لەگەڵ پۆلیسدا قسە بکەن، بۆ ئەوەی رێگەیان بدات تا بچنە ناوچەی دەریک، بەڵام پۆلیس بە توندی وەڵامیانی داوەتەوە و بە گازی فرمێسکڕیژ لێیان داون. هەر لە هەمان شوێن ئەو 2 ئەندام پەرلەمانە لە هۆش خۆیان چوونە و بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئێستا باری تەندروستی هەردوو ئەندام پەرلەمان جێگیرە، بەڵام ناتوانن نەخۆشخانە جێبهێڵن، چونکە لەبەر کاریگەری ئەو گازە لەسەر دەموچاویان پێویستە لە نەخۆشخانە بمێننەوە.
