جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: پێوست ناکات پەکەکە لە ناوچەی هەورامان هەبێت

 جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: پێوست ناکات پەکەکە لە ناوچەی هەورامان هەبێت
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت بوونی هێزی پەکەکە لە ناوچەکە پێوست نییە و خەڵکی ناوچەکەش هاتوونەتە لامان و داوای چارسەرکردنی کێشەکە دەکەن.


کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجەبە ڕاگەیاند:لەم چەند رۆژەدا خەڵکی ناوچەی گریانە و هاوار لە سنووری هەورامانی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد لە بارەی هاتنی هێزێکی پەکەکە بۆ ناوچە شاخاویەکانی هەورامان،پارێزگاری هەڵەبجەش کە وەک بەرپرسی ئەمنی هەمانگی هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی دیکە دەستیان کردوە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.




لە بارەی چارەسەرکردنی هاتنی هێزێکی پەکەکە بۆ هەورامان جێگری پارێزگاری هەڵەبجە گوتی: زانیاری تەواوم نییە چوونکە پارێزگاری هەڵەبجە سەرۆکی لیژنەی ئەمنیە لەو نێوەندەدا هەنگاوەکانیان دەستپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.



جێگری پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: تا ئێستە ئێمە ئەو هێزەمان نەبینیووە،تا قسەیان لەگەڵدا بکەین،ئەوان لە یەک شوێن جێگیر نین بەپێ ئەو زانیاریانەی کە خەڵکی ناوچەکە باسیانکردووە هەر رۆژەو لە ناوچەیەکن.




لە بارەپی پێوستی هێزی پەکەکە لە ناوچەکە جێگری پارێگاری هەڵەبجە گوتی" بوونی ئەو هێزە لە ناوچەکە نەخێر پێوست نیە لە ناوچەکەدا هەبێت و ئەوان خۆیان کە چوونەتە ئەوی تا ئێستەش نازانین کێن.







باسنیوز
Top