راوێژکاری سەرۆك بارزانی: پێشمەرگە متمانەی تەواوی ئەمەریکا و ئەوروپای بەدەستهێناوە

 راوێژکاری سەرۆك بارزانی: پێشمەرگە متمانەی تەواوی ئەمەریکا و ئەوروپای بەدەستهێناوە
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات: تائێستە مافەکانی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە نەدراوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە متمانەی تەواوی ئەمەریکای و ئەوروپای دەستهێناوە.


کیفاح مەحمود، راوێژکاری سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،راگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەڕووبەووبونەوەی تیرۆر سەرکەوتنی باشی بەدەستهناوە و ئێستا بۆتە جێگای متمانەی ئەمەریکا و ئەوروپا، بەڵام وەک پێویست لەلایەن بەغداوە هاوکاری ئەو هێزە نەکراوە و بەشێوەیەکی سلبی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، گوتی: "پێنەدانی شایسە داراییەکانی کوردستان لە کاتێکدایە لەدوای نەمانی ڕژێمی سەدام حسێن پێشمەرگە وەک بەشێک لە هێزی بەرگی عێراق پێناسەی بۆ کراوە".


ئەوەشی خستەروو: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەماوەی رابردوو سەرکەوتنی گەوەری بەدەستهێناوە بەتایبەتی لەشنگال و ئازادکردنەوەی کۆبانێ.

کیفاح مەحمود، ئاماژەی بەوەدا بۆ ئازادکردنەوەی شارەکانی دیکەی عێراق دەبێت سوپای عێراق بەئەرکی خۆی هەڵسێت و ئەو ناوچانەی لەدەست داعشە وەریان بگرێتەوە.



باسنیوز
Top