داوا لە سەرۆك بارزانی دەکرێت سەعاتی سفر بۆ ئازادکردنەوەی دەشتی نەینەوا دابنێت
سالم شەبەکی، نوێنەری شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە، بەشێوەیەکی فەرمی داوا لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، کە سەعاتی سفر بۆ پرۆسەی ئازادکردنەوەی دەشتی نەینەوا دابنێت، بۆ ئەوەی هێزی کوردی شەبەک بتوانن لەژێر فەرمانی بارزانیدا لەم ئۆپەراسیۆنە بەشداری بکەن.
ئەوەشی خستەروو: دوو هەزار هێزی شەبەک لە چوار چێوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان و ئامادەن بۆ ئەوەی لەژێر فەرمانی بارزانی ناوچەکانی خۆیان ئازادبکەنەوە.
سالم شەبەک گوتیشی: "پێویستە دوای ئازادکردنەوەیان ناوچەی کوردی شەبەک لە دەشتی نەینەوا بگەرێنرینەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان".
باسنیوز
