خورماتوو.. سێ تیرۆریست كە ئۆتۆمبیلێكی پڕ لە 'تیئێنتی'ـیان پێ بووە دەستگیركران
قایمقامی خورماتوو شەلال عەبدول بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "ئەم ئێوارەیە لە نزیك عەلوەكەی خورماتوو لە لایەن هێزەكانی بەرگری فریاكەوتنەوە ئۆتۆمبیلێكی "پیكاب" كە سێ جلیكان مادەی 'تیئێنتی'ـی تێدا بوو دەستی بەسەردا گیرا. ئەو سێ تۆمەتبارەیش كە لە ئۆتۆمبیلەكەدا بوون دەستگیر كراون."
شەلال عەبدول وتیشی، سێ كهسهكه ڕادەستی هێزەكانی ئاسایشی خورماتوو كراون و لێیان دەكۆڵنەوە.
