لەندەن.. نێچیرڤان بارزانی بەشداریی کۆنفرانسێکی نەوت دەکات
بەپێی ئەو پلانەی کۆمپانیای CWC بڵاوی کردووەتەوە، کە رێکخەری کۆنفرانسەکەی، نوێنەرانی ئەو کۆمپانیا نەوتی و گازییانەی لە باشووری کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن، کە ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی تسرینی دووەمی 2015 دەست بە کارەکانی دەکات.
بریارە نێچیرڤان بارزانی رۆژی سێشەممە، کە دەکاتە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکە، وتارێک پێشکەش بکات.
بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن، پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئاشتی هەورامی، وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکان، فەلاح مستەفا، بەرسپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەک کۆمپانیاکە بڵاوی کردووەتەوە، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکیش بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکات.
باسنیوز
