شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە پاریس
رۆژی1/12/2015 بە بەشداری 150وڵاتی جیهان بۆ ماوەی 11رۆژ کۆنفرانسی پاراستنی ژینگە لە پاریسی فەرەنسا ئەنجام بدرێت.
لوقمان شێروانی گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفراسی پاراستنی ژینگە لە شاری پاریس بکەن سەرۆکی شاندەکەش نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرەو ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پەیوەندی داریش بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن.
گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتیشی: بریارە چەند رۆژ داهاتوو شاندەکە بچێتە پاریس و پێش دەستپێکردنی ئەو کۆنفرانسە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی داوەتە کونسوڵی وڵاتان بۆ ئەوەی لە بواری ژینگە هاوکاریمان بکەن بە تایبەت لە کۆکردنەوەی پاشماوە ژەهراویەکانی کیمیاباران و پاشماوەکانی شەڕی داعش و چەندین شوێنەواری شەڕەکانی پێشووی حکوومەتی عێراق.
لوقمان شێروانی گوتیشی: بریارە لەو سندوقەی کە بری 200ملیار دۆلاری بۆ پاراستنی ژینگە کۆ دەکرێتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای بڕیک پارە بکات بۆ پاراستن و پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
باسنیوز
