شنگال وا خه‌ریكه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی پاك ده‌كرێته‌وه‌

شنگال وا خه‌ریكه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی پاك ده‌كرێته‌وه‌
قایمقامی شارۆچکەی شنگال ڕایگەیاند، تا ئێستا تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی توانیویانە زۆربەی ناوچەکانی شنگال لە مین و تەقەمەنی خاوێن بکەنەوە و بە سەدان تۆن مین و تەقەمەنی لەنێو ببەن.

)مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە دوای ئازادکردنی شنگال تا ئێستا تیمەکانی ئەندازیاری بەردەوام بە نێو شاری شنگالدا دەگەڕێن تا ئەو شوێنانە خاوێن بکەنەوە وا داعش بە مین و تەمەقەنی بۆمبڕێژی کردووە.

گوتیشی تا ئێستا زۆربەی ناوچەکان خاوێن کراونەتەوە و، بە سەدان تۆن مین و تەقەمەنییان لەناو بردووە و پووچەڵیان کردووەتەوە؛ دیارە لە گۆڕە بەکۆمەڵێکیشدا زیاتر لە 192 جۆر مین و تەقەمەنییان دانابووەوە.
Top