بێشكچی: سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له ئێش و ئازاری ئێزدیان تێده‌گات
(بێشكچی) ئه‌م قسانه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیدا بۆ مه‌زاری شێخ شه‌ره‌فه‌ددین كردن له ده‌ڤه‌ری شنگال. ئه‌و مێژوونووسه توركه‌ی كه به دۆستی گه‌لی كورد ناسراوه، له مه‌زاری شێخ شه‌ره‌فه‌ددین، له لایه‌ن به‌ێوه‌به‌ری مه‌زاره‌كه و كه‌سایه‌تیانی ئێزدییه‌وه گه‌لێك به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
شێخ (زێدۆ باعه‌دری)، ده‌رباره‌ی ئه‌م دووه‌م سه‌ردانه‌ی (بێشكچی) بۆ ده‌ڤه‌ری ئێزدیان گوتی، له ٢٠٠٣یش سه‌ردانی لالشی كردووه، ئه‌م سه‌ردانه‌یش بۆ مه‌زاری شێخ شه‌ره‌فه‌ددین پاش ڕزگاركردنی شنگال دێ له چنگی تیرۆریستانی داعش، كه چ نه‌ما به‌رانبه‌ر به ئێزدیان نه‌یكه‌ن.
له‌و سه‌ردانه‌دا، (ئیسماعیل بێشكچی) رایگه‌یاند، كورد به گشتی به‌ره‌وڕووی سته‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێزدی به هۆی نه‌ته‌وه‌بوونیان و ئایینه‌كه‌یانه‌وه دوو جار سته‌میان لێ كراوه. (بێشكچی) گوتیشی، كه ئه‌و زۆر ده‌رباره‌ی ئێزدییه‌كان ده‌زانێ و، باش ده‌زانێ كه ئێزدی چه‌ندان جار دووچاری له‌نێوبردن بوونه‌ته‌وه و، له ساڵی ١٨٩٣٢له‌سه‌ر ده‌ستی محه‌ممه‌د پاشایش هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
(بێشكچی) جه‌ختی كرده‌وه، كۆمكاری عه‌ره‌بان و كۆڕبه‌ندی وڵاتانی ئیسلامی، به‌رانبه‌ر به ئێزدیان ئه‌ركی خۆیان رانه‌په‌ڕاندووه و، ئه‌وكاته‌ی كه ٥٠٠٠ ئێزدی له‌نێوده‌برێن ئه‌وان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ڵبه‌ته به به‌یاننامه‌یه‌كیش سه‌ركۆنه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیانیان نه‌كردووه.
ئاماژه‌یشی دا كه، (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) له ئێش و ئازاری ئێزدیان تێده‌گات و، كار ده‌كات تا خه‌مه‌كانیان نه‌هێڵێ و، مافه‌كانیان بێنێته دی و، پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات. زیاتر گوتی، تا ده‌وڵه‌تی كوردستان كوردستان دروست نه‌بێ، ئه‌وان به یه‌كجاری ناحه‌سێنه‌وه.
(بێشكجی) هاوكات سوپاسی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رگریكارانی ئێزدیانی كرد، كه چۆن دژ به داعش وه‌ستانه‌وه و، دواجار پێشمه‌رگه شنگالی ڕزگار كرد. به ئێزدیانیشی راگه‌یاند، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، ئێزدی پێداگری له ڕێچكه‌ی باپیرانیان ده‌كه‌ن و ئایینی ئێزدی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌وا بۆ سه‌ری، له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر خۆڕاگرانه ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، كه‌سایه‌تیی ئایینی ئێزدیان و مجێوری مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌ددین، وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی (بێشكچی) گوتی، سه‌ردانی (بێشكچی) بۆ شێخ شه‌ره‌فه‌ددین وه‌ك ئه‌وه وایه كه سه‌ردانی ماڵی ئێزدیانی كردبێ و داوای كرد، كۆی هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێن تا شنگال بكرێ به پارێگایه‌كی كوردستانی و تێیدا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندیی ئێزدیان بكرێ؛ هاوكات داوای كرد، كۆشش بكرێ تا ئه‌وانی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ماونه‌ته‌وه، ئازاد بكرێن.
ومن جانبه رحب سادن مزار شرفدین بالبروفیسور اسماعیل بیشكجی وقال ان زیارته الى المزار یعتبر بمپابه زیارته الى كل بیت ایزیدی وگالب بان تتكاتف الجهود من اجل جعل شنكال محافڤه كوردستانیه مع مراعاه خصوصیه الایزیدیین فیها وگالب ایچا بتكپیف الجهود من اجل انقاژ ما تبقى من المختگفین والمختگفات .وبعدها قام بتكریم البیشكجی بخلات شرفدین وه‌ی عباره عن قگعه قماش ابیچ تم تعمیده بما‌و كانیا سبی وبتراب شرفدین ووچعه البیشكجی على عنقه.
دواتر فه‌رمانده‌ی دیاری هێزی پێشمه‌رگه له شنگال(قاسم شه‌شۆ) گوتی، تا خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌لمان بن كه پشتیوانی‌یان له بیر ناكرێ و، تا (سه‌رۆك بارزانی) به‌رگریمان لێ بكا، فه‌رمانێكی دی ڕوو نادات.
(بێشكچی) كه بووه به هێمای ئازادی و بیر و ڕای جیاواز و به‌ریگریكار له مافه‌كانی مرۆڤ، به تاكه توركیش ناسراوه كه ساڵانێكی زۆره داكۆكی له مافه‌كانی كورد ده‌كات و، به‌رده‌وام داوا ده‌كات سته‌م و سه‌ركوتی كورد نه‌مێنێ.
بێشكچی چه‌ند جارێك ده‌ستگیر كراوه كه به زیاتر له ١٧ ساڵ له زایندانه‌كاندا ژیانی به‌سه‌ر بردووه. سه‌ره‌كیترین تۆمه‌تیش كه بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه گوایه هه‌وڵی دابه‌شكردنی توركیا ده‌دات و، دژ به ده‌وڵه‌ت خه‌ڵك هان ده‌دات.
(بێكشچی) ٣٦ كتێبی نووسیون، ٣٢یان له نێو توركیادا قه‌ده‌غه كراون.
