لە خورماتوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە

لە خورماتوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە
كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، كە كەسێكی خۆكوژ لێیدەخوڕی، خۆی بە بازگەیەكی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، پێنج كوژراون و 15ی برینداربوو تۆمار كراون.

موقەدەم فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری بنكەی ئاسایشی خورماتوو رایگەیاند" بازگەكەی حەشدی شەعبی دەكەوێتە سەر بازاڕێكی گەڕەكی شیعە مەزهەبەكان و بەرامبەر ئامادەیی پیشەسازی خورماتوو".

گوتیشی "هێزەكانمان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە".

بەگوتەی شایەتحاڵەكان تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگری تەقینەوەكەن.

























رووداو
Top