ئه‌وانه‌ی به‌كۆچی زۆره‌ملێ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن

ئه‌وانه‌ی به‌كۆچی زۆره‌ملێ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن
(مەحموود حاجی ساڵح) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئەوانەی بە هۆکاری تیرۆر، تۆپباران، فڕۆکە، یان بەهۆی کۆچی زۆرەملی گیانیان لە دەست دابێت مووچەی شەهیدانیان پێ دەدرێت.

(مەحموود حاجی ساڵح) وەزیری کاروباری شەهیدان و، ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەگەر کەسێک لە ڕێگەی کۆچ گیان لە دەست بدات بە شەهید ئەژمار دەکرێت، بەڵام بە مەرج دەبێت، گوتی: مەرجەکە ئەوەیە کەسەکە بە زۆرەملی کۆچی پێ کرابێت، وەکوپرۆسەکانی تەهجیر و تەبعیس و ڕاکردن بۆ ئێران و وڵاتانی تر، ئەو کەسانەی بە ئارەزووی خۆیان دەڕۆنە دەرەوەی وڵات ئەوانە ناچنە چوارچێوەی کۆچ تا بە شەهید حیساب بکرێن.

(مەحموود حاجی ساڵح) ئەوە دەخاتەروو ئەو گەنج و هاونشتیمانانەیکوردستان کە لە ڕێگای چوون بۆ هاندەران گیان لەدەست دەدەن بە شەهید لە لای وەزارەت تۆمار ناکرێن.

لە وەزارەتی شەهیدان پێناسەی شەهید کراوە و بە یاسا و ڕێنمایش ڕێکخراوە. وەزیری کاروباری شەهیدان هێمای بۆ ئەوەکرد ئەوانەی لە کۆچ گیانیان لە دەستداوە بە شەهیدی هاوڵاتی ئەژمارکراون، گوتی: دەبێت ئەو کەسانە بە بەهۆی یەکێک لە هۆکارەکانی جەنگ شەهید بووبێت، وەکو هۆکاری تیرۆر،تۆپباران،فڕۆکە، یان بەهۆی کۆچی زۆرەملی بێت.

ئەو پێی وایە بۆ ئەوەی هەرچین و توێژێک بە شەهید ئەژمار بکرێن و مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە پێویستە یاسای ماف و ئمتیازی کەسوکاری شەهیدان هەموار بکرێتەوە.
Top