میری ئێزدییان هۆشداری دا.. داوا له پهكهكه دهكهین شنگال چۆڵ بكهن
(میر حازم تەحسین بەگ) میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان بە وەکالەت، گوتیشی كه: "ئێمە زۆر سوپاسی هەموو هێزێک دەکەین با بۆ یەک ڕۆژیش بووبێت هاوکاری شنگالییەکانیان کردبێ، بەڵام جگە لە هێزی پێشمەرگە کە (سەرۆک بارزانی) سەرپەرشتی دەكات، هیچ هێزێکی دیکە بەشدارییان لە ئازادکردنی شنگال نەکردووە."
گوتیشی: "داوا لە هێزەکانی پەکەکە دەکەین، بە خۆشی بیناکانی حکوومی لە شنگال چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی حکوومەت کاری خۆی بکات و، ئامادە کاری بکات بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شنگال، ئەگەرنا کێشە دروست دەبێ و ئەوان پاشان ناچار دەکەین بە ناخۆشی شنگال چۆڵ بکەن، بۆیە پێمان خۆش نییە هیچ کێشەیەک ڕوو بدات، با ئەوان خۆیان هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و شنگال چۆڵ بکەن".
