تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى پێشمه‌رگه دوو موشه‌ك و بۆمبێكى تیرۆریستانى داعشیان له مه‌خموور پوچه‌ڵ كرده‌وه
له‌وباره‌یه‌وه رائید ئازاد محه‌مه‌د به‌رپرسی تیمى ئه‌ندازه‌ى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى مه‌خموور راىگه‌یاند كه شه‌وى رابردوو له دواى وه‌رگرتنى زانیاریى له لایه‌ن فه‌رمانده‌یى هه‌ولێره‌وه، ده‌ركه‌وت كه تیرۆریستانى داعش له سنوورى قه‌راج هه‌وڵیان دا دوو موشه‌ك له به‌رامبه‌ر گوندى عه‌لیاوه‌ى سنوورى قه‌راج، ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان له لایه‌ن به‌شى ئه‌ندازه‌ى تیمى پێشمه‌رگه‌وه پوچه‌ڵ كرایه‌وه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ردوو موشه‌كه‌كه‌دا گرتووه .
هه‌روه‌ها تیمه‌كانى ئه‌ندازه بۆمبێكیان له نێوان هه‌ردوو گوندى لاكچه و قۆجه‌سپیلكه پوچه‌ڵ كرده‌وه كه تیرۆریستانى داعش چاندبوویان .
