بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
مه‌حمود عه‌بدوللـه‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كه‌شناسی عیراق به ماڵپه‌ڕی (سۆمه‌ریه نیوز)ی راگه‌یاند: "رۆژانی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی پێنج شه‌ممه، له ناوچه جیاجیاكانی وڵات باران ده‌بارێت".
وتیشی: "له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی وڵات، بارانێكی به‌خوڕ ده‌بارێت و له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووریش ئاسایی ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رماش كرد له رۆژی هه‌ینی داهاتوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق، بارانێكی بهلێزهمهیان به‌خۆوه‌بینی و له به‌غدای پایته‌خت و هه‌ندێك پارێزگای تر، به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه، لافاو دروست بوو، ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری به هاوڵاتیان و داموده‌زگا حكومییه‌كان، گه‌یاند.
خه‌ندان-
