سوێد گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان راگرت
لە بەیاننامەیەکدا ئاژانسی گواستنەوەی سوێد رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 28/11/2015 گەشتەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگرن، هۆکارەشی بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران گەڕاندەوە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا و ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک بەسەر هەرێمی کوردستاندا بۆ ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە سووریا، گەشتی ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 48 کاژێر راگیران.
رووداو
