ئه‌ڵمانیا 50 راوێژكاری دیكه‌ی سه‌ربازی ده‌نێرێته هه‌رێمی كوردستان
به‌پێ راگه‌ینراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا، بڕیاره مانگی كانونی دوومی ساڵی داهاتوو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژماره‌ی راوێژه‌كاره سه‌ربازییه‌كانی كه له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن زیاتر بكات، پێشنیاری ناردنی 50 راوێژكاری دیكه‌ی سه‌ربازی ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و دوای په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه 50 راوێژكاری دیكه‌ی سه‌ربازی روانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ناردنی ژماره‌یه‌كی دیكه راوێژكاری سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵمانیا سووره له‌سه‌ر پشتگیری كردنی كورد له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا.
