ئەحمەد حاجی رەشید: بەغدا هیچ برە پارەیەکی لە بودجەی2016بۆ پێشمەرگە دیاری نەکردووە

ئەحمەد حاجی رەشید: بەغدا هیچ برە پارەیەکی لە بودجەی2016بۆ پێشمەرگە دیاری نەکردووە
بریاردەری لیژنەی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بودجەی عێراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ هێزی پێشمەرگە دیارنەکراوە،سەرجەم و برگانەش کە لە بودجەدا بۆ پێشمەرگە دیاریکراون لاستیکین.




ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق ڕاگەیاند: لە پرۆژە بودجەی ساڵی2016ی عێراقدا، بە دیاریکراوی هیچ بودجەیەک بۆ پێشمەرگە دابین نەکراوە و سەرجەم ئەو برگانەش لە بودجەی عێراقدا هەن لاستیکین.



بریاردەری لیژنەی دارای لە بارەی ئەو مادانەی لاستیکین بری پارەکە دیارینەکراوە دەڵێت: یەکێک لە مادەکانی بودجەی عێراقد هاتووە دەڵێت دابینکردنی بڕێک پارە لە بودجەی هێزە پیادەکانی عێراق بۆ پێشمەرگە کە گونجاو بێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان.



ئەحمەد حاجی رەشید گوتیشی:ئەوە کەوتووتە سەر دوو فاکتەر کە فاکتەری یەکەمیان چەند بودجە بۆ وەزارەتی بەرگری دابین دەکرێت وچەندیش بۆ هێزەکانی پیادە دابینکراوە و دواتریش بە رێژەی ژمارەی دانیشتووان دوو ئەگەر هەیە کە ئایا بەرێژەی سەدا17دیاردەکرێت، یان بەرێژەی ژمارەی دانیشتووان کە سەدا12یە پشکی کوردیش لە بودجە بە رێژەی سەدا17دیاریکراوە بەڵام کە دەڵێت بە ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان ئێمە رێژەی سەرو سەدا 12ین ئەم برگانەش لە بودجەی عێراق کە تایبەتە بە هێزی پێشمەرگە سەرجەمیان لاستیکین و جێگیر نەکراون.





باسنیوز
Top