كارنه‌كردن به‌ رێككه‌وتننامه‌ نه‌وتییه‌كه‌ زیانی‌ به‌ هه‌ولێر و به‌غداش گه‌یاندووه‌

كارنه‌كردن به‌ رێككه‌وتننامه‌ نه‌وتییه‌كه‌ زیانی‌ به‌ هه‌ولێر و به‌غداش گه‌یاندووه‌
نوێنه‌رێكی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت جێبه‌جێ نه‌كردن و كارنه‌كردن به‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ نه‌وتیی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیانی‌ زۆری‌ به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌.

موحسین سه‌عدون، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عیراق بۆ دۆخێكی‌ ناجێگر دانراوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ و ئابووری‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات و به‌بێ خوڵقاندنی‌ هیچ كێشه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكرێت.

سه‌عدون وتیشی‌، له‌ئێستادا نه‌بوونی‌ بودجه‌ی‌ په‌سه‌ندكراو كاریگه‌ریی‌ و كه‌لێنێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئابووری‌ عیراق جێهێشتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌م بارودۆخه‌ و بوونی‌ عیراق له‌ناو جه‌نگدا واده‌خوازێت پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2016 زوو تێپه‌ڕێنرێت.

پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق بۆ ساڵی‌ 2016 له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراقدا دووجار خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ئێستاشدا به‌هۆی‌ بوونی‌ گرفت له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌تایبه‌ت دیاریكردنی‌ بودجه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، گفتوگۆكانی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ چڕتركردووه‌ته‌وه‌.







خه‌ندان
Top