ئومێد خۆشناو: پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دی

ئومێد خۆشناو: پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دی
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتنەکانی بۆ پێکھێنانی حکوومەت لەگەڵ ھەموو لایەنەکان جگە لە گۆڕان ماوە و پابەندن پێیەوە و ھەڵنەوەشاوەتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (ئومێد خۆشناو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ماوەیەکە ھەندێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان باس لەوە دەکەن کە پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنەکانیان لەپێناو پێکهێنانی حکوومەتی ھەرێم ھەڵوەشاندووه‌تەوە، ئەمە ڕاست نییە ئێمە وەکو گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کە ڕاسپێردرابووین بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕێککەوتنمان تەنها لەگەڵ گۆڕان ھەڵوەشاندووه‌تەوە، نەک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دی.

(ئومێد خۆشناو) گوتیشی، ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی بنکەفراوانی نیشتمانی وەکو خۆیەتی و تەنها ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕاندا ھەڵوەشاوەتەوە، لەمەشدا ڕاستگۆیانەتر لەگەڵ خەڵکی کوردستان دواینە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان لە ماوەی ڕابرد بە ھەڵسوکەت و کردار و ھەنگاوەکانیان ئەو ڕێککەوتنەیان پێشێل کرد، بۆیە ئێمەش ئەو ڕێککەوتنەمان ھەڵوەشاندەوە.

گوتیشی، ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە وەک خۆی ماوە و ئێمە پێیەوە پابەندین.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەکاتێکدایە، کە چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان باسیان لەوە کردبوو،کە پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەموو ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ھەڵوەشاندووه‌تەوە و لە دوایین لێدوانیشدا پەرلەمانتاری گۆڕان (بێستوون فایق) ئەو قسەیەی دووبارە کردووه‌تەوە.

Top