كه‌نه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم پته‌وتر ده‌كات

كه‌نه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم پته‌وتر ده‌كات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی 'کبک' له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی کبک ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم پته‌وتر ده‌كات.

هەر لە میانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی کەنەدا، فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خاتوو بەیان سامی نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمه‌ریکا و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی (کبک)ـی کرد و لەلایەن دۆمەنیک تۆپین جێگری وەزیری دەرەوە پێشوازییان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا جێگری وەزیری دەرەوەی هەرێمی کبک لە کەنەدا کورتەیەکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا کرد. پاشان، ناوبراو نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزیە سیاسی و تەناهییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان نیشان دا.

لە دواییدا ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرەوڕووبوونە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە و، پێشوازیکردنی حکوومەتی هەرێم لە نزیکەی (١.٨) ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و ئه‌ویشی گوت كه‌ هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر بكات.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت سوپاس وپێزانینی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی بە حکوومەتی کەنەدا ڕاگەیاندن لە بەرامبەر بەشداریکردنی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی داعش و پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان و مرۆییەکانی بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا هەردوو لا باسیان لە دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا لە گشت بوارێکدا.
Top