كامێرۆن داواى له توركیا و ڕووسیا كرد گفتوگۆى راسته‌وخۆ بكه‌ن
گوته‌بێژه‌كه گوتى ده‌یڤید كامێرۆن هانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى كردووه كه كار بۆ گفتوگۆى راسته‌وخۆ له نێوان توركیا و ڕووسیا بكات .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه هیواخوازه ڕووداوى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ڕووسییه‌كه نه‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سوریا .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌رپرسێكى حكوومه‌تى توركیا به رۆیته‌رزى راگه‌یاند كه توركیا له‌و باوه‌ره‌دایه هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه ڕووسیه‌كه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى خرایه خواره‌وه، له ژیاندا ماون و كار بۆ رزگاركردنیان له بن ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌كه‌ن .
