ھاشم بریفکانی: له‌دوای رزگارکردنی شنگال له‌لایه‌ن ھێزی پێشمه‌رگه دۆخی تیرۆرستانی داعش زۆر خراپه
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ "ھاشم بریفکانی" رایگه‌یاند: "له دوای ئه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی رابردوو شنگالی ئازاد کرد و رێگای تیرۆرستان له سوریا بۆ موسڵ گیراوه، له‌ئێستادا دۆخی ئه‌وان خراپ بووه و ناتوانن ھاتوچۆ بکه‌ن و کاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر خه‌ڵکی موسڵ ھه‌بووه.
ھاشم بریفکانی گوتی، له موسڵ بارودۆخی ھاوڵاتیان زۆر خراپه و ھیواخوازن ھێزێک بچێت رزگاریان بکات یاخود ئه‌وان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستان رابکه‌ن.
بریفکانی ئه‌وه‌شی گوت، له موسڵ کار نیه و پاره زۆر که‌مه به‌تایبه‌ت دوای بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی موسڵ له مانگی شه‌شه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق له‌ئێستادا ئه‌وان بێ‌مووچه‌ن،چونکه کاتێک حکومه‌تی عێراق مووچه‌ی بۆ ره‌وانه ده‌کردن تیرۆرستانی داعش به‌شێکیان بۆ خۆیان ده‌برد، ئه‌مه‌ش وای کرد که حکومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌ستی داعش ببڕێت.
