گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه‌

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی‌و هه‌ولێر به‌هۆی بۆردومانی مووشه‌كی روسیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تیرۆریستان له‌ سوریا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی یه‌وه‌ ڕاگیران ، له‌ كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی گه‌شته‌كانی ئاسمانی له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌دا كراونه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی پێدانی هه‌واڵ و زانیاری له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمـانی راگه‌یاند: له‌ كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌شته‌كانی ئاسمانی ( چوون و هاتن) و ئاسایین.
Top