یەکەم رۆژی چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستیپێکرد
ماڵپەری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرنگیی ئەم پرسەی لە چەند خاڵێکدا کورتکردووەتەوە، کە بریتین لە :
• توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەزاندنی مافەکانی مرۆڤە.
• توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئەنجامی نەبوونی یەکسانیی نێوان هەردوو رەگەزەکەیە، لە یاسا و جێبەجێکردندا.
• توندوتیژی دژی ئافرەتان، کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوون لە چەندین لایەنەوە دەبێت، لەنێویاندا،
هەژاری، رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی HIV و نەخۆشیی ئایدز، ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
• ناکرێت لە توندوتیژی دژی ئافرەت و کچانی جیهان هەڵبێین، دەکرێت ئەم پرسە چارەسەربکرێت و گرنگییەکی زۆری هەیە.
• توندوتیژی دژی ئافرەتان بەبەردەوامی وەک نەخۆشییەکی گشتگیر و جیهانی دەمێنێتەوە.
خەندان
