وڵاتی چیك بۆمبی دەستی و چەكی دیكەی بۆ پێشمەرگە ناردووە
مارتان سترۆبنیكی، وەزیری بەرگریی بەلجیكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش؛ هێزی زەمینی كە لە 200 سەربازی شارەزا پێكدێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش بنێرێتە عێراق.
وەزیری بەرگریی بەلجیكا راشیگەیاند، ئەو هێزەی وڵاتەكەی لە شارەزا و پسپۆڕانی شەڕ پێكدێت و دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەر بگێرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعشدان و بە پێویستیشی زانی كە وڵاتانی ئەوروپا بیر لە بەشداری هێزی زەمینی بۆ كۆتایی هێنان بە داعش لە عێراق و سووریا بكەنەوە.
حكومەتێكی بەلجیكا بەشدارە لە هاوپەیمانیی دژی داعش و تا ئێستا دەیان ملیۆن گوولەی بیكەیسی و پێنج هەزار بۆمبی دەستی و چەكی دیكەی جۆراوجۆری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ناردووە.
باسنیوز
