فازڵ میرانی: به پێویستی دهزانین ناوماڵی كورد زیاتر ڕێك بخرێ.. سهركونسووڵی ئێران: سهركهوتنەکەی شنگالتان لێ پیرۆز بێ
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) سکرتێری (م.س) پێشوازی لە (سهعدوڵا مهسعوودیان) کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری کرد.
لە دانێشتنێکدا کە بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە بوو، (فازڵ میرانی) وێڕای بەخێرهێنانی کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری، تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان بە تایبەتی و عێراق و ناوچەکە بە گشتی و باس لە قەیرانەکانی کە بەڕووی هەرێمی کوردستان بوونە لە ڕووی ئابووری و بڕینی مووچەی خەڵک لە لایەن حکومەتی عێراق کرد و هەورەها بە گرینگی باسی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تایبەتی لە ڕزگارکردنی شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مهسعوود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند.
دواتر میرانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دا لە هاوکاریکردنی گەلی کورد لە هەموو قۆناغەکاندا و بە تایبەتی لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها میرانی هەڵوێستی سەرکردایەتی (پ.د.ک) خستە ڕوو کە لەبەر هەستیاری قۆناغەکە بە پێویست دەزانین بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکرێت و زیاتر نێو ماڵی کورد ڕێکبخرێت و بە دیالوک و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارە بکرێن تا ئارامی و سەقامگیری زیاتر بچەسپێت بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان.
لە لای خۆیەوەو سەر کونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سوپاسی مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک)ی کرد بۆ ئەم پێشوازییە و، گوتی مەبەست لەو دیدارە ناسینی زیاتری سکرتێری مەکتەبی سیاسیی (پ.د.ک) و تاتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لایە و، هەروابێتەوە هاوکاریکردن لە کاروباری بازرگانیدا و ئاسانکاری لەسەر سنوورەکان بۆ هاتوچۆی دوولایەنە و هەروەها پیرۆزباییە لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە بەرەوڕووبوونەوەی داعشدا.
