نێچیرڤان بارزانى: مه‌دام میتێران هه‌میشه له یادماندا ده‌مێنێته‌وه
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23-11-2015 به ئاماده‌بوونى (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌كى زۆرى میوانانى بیانى و ناوخۆیى و (جێلبێرت میتێران)ـى كوڕى خاتوو (دانیال میته‌ران) و سه‌رۆكى پێشووترى فه‌ره‌نسا فرانسوا میته‌ران، یادى كۆچى دواییى دۆستى كورد خاتوو دانیال میتێران به‌ڕێوه چوو، كه له لایه‌ن ده‌زگاى هونه‌رى و ڕۆشنبیریى شڤان په‌روه‌ره‌وه، به پشتگیریى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خالد دۆسكى، وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، به ناوى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌یامێكى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى (نێچیرڤان بارزانى) یه:
ڕۆژتان باش و بەخێر بێن بۆ ئەم یادە شکۆمەندە.
ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەوپەڕی وەفاداری و شانازییەوە یادی کۆچی دوایی خانمی مەزن و دۆستی گەورەی گەلەکەمان، دایکی کورد، خاتوو دانیاڵ میتێران ده‌كرێته‌وه. خانمێک کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ پشتیوانیکردن و هاوکاریی گەلانی ستەمدیدە و کارەساتبار تەرخان کردبوو. یادی مه‌دام میتێران بۆ ئێمەی کورد، وێڕای دەربڕینی هەستی وەفاداری و ڕێز بۆ دۆستێکی گەورە، هاوکات هەستکردنیشمانە بە شانازی کە دۆستەکانمان لە جیهاندا هەمیشە کەسایەتییە مەزن و دەنگە مرۆڤدۆست و پێشکەوتنخوازكان بوون.
بۆ ئێمەی کورد شانازییەکی گەورەیە کە کەسایەتییەکی دیار و بەڕێزی وەک مه‌دام میتێران، بە(دایکی کورد) ناسرابێت. دایکێک کە لە دووریی چەند کیشوەرەوە، هەمیشە بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، دڵ و هەستی لای ڕۆڵەکانی بووە. یه‌كێك له‌و دۆسته ڕاستگۆیه فهرهنسییانهى كه مه‌وداى دووریى جوگرافیاییى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نساى نزیك كردۆته‌وه، ئه‌مڕۆش به ئاماده‌بوونى مسیوو جێلبێرت میتێرانى كوڕى له نێوانماندا، به‌رده‌وامى و ڕاستگۆییى دڵسۆزى و دۆستایه‌تیى ئه‌و خانمه مه‌زنه، بۆ كورد و كوردستان به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە سه‌رده‌مى پرۆسەی ئەنفالکردنی کوردستاندا، هەر زوو دەستی سۆزی ئەم دایکە لەودیو سنوورەکانه‌وه گەیشتە ئاوارە و پەنابەرانی كوردستان، وێڕای ئەوەی بە بەردەوامی لە هەموو کۆڕوکۆبوونەوە و له سه‌كۆ جیهانییه‌كاندا،ئەم خانمە دەنگی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی کوردستان بووە، لە کۆڕەوی پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازارى١٩٩١یشدا، بە هەمان شێوەلە سەر سنوورەکانهاوکاری و یارمەتی گەیاندە ئاوارەکانمان. ئەم دایکە میهرەبانە هەنگاو بە هەنگاو لە کارەسات و هەستانەوەماندا، لە خۆشی و ناخۆشیماندا، هەمیشە لە گەڵمان بووە، لە دوا سەردانیشیدا بۆ کوردستان زۆر دڵی بە پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان خۆش بوو، هەمیشە هانی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی گەلەکەمانی داوە.
مەدام میتێران تا ئەودەمەی مسیۆ فرانسوا میتێرانی هاوسەری سەركۆمارى فەرەنسا بووە، هەرچی لە توانایاندا بووە بۆ کورد و دۆزە ڕەواکەی درێخی‌یان نەکردووە، دواتریش لە ڕێگەی ڕێکخراوە خێرخوازییەکەیەوە (فرانس لیبێرتی) دەستی سۆز و میهری ئەم دایکە دڵسۆزە هەرگیز لە ڕۆڵەکانی لە کوردستان دانەبڕاوە.
ئەمڕۆ ئێمەی کورد بە شانازی و سەربڵندییەوە بە ڕۆحی پیرۆزی ئەم دایکە مەزنەمان دەڵێین: هەرگیز لە یادت ناکەین، نەوە بە نەوەی ئەم گەلە سەری ڕێز بۆ ڕۆحی پاک و گەورەییتان دادەنەوێنن. تۆش ڕۆحت ئارام بێ، ئەوەتا ئەمڕۆ ڕۆڵەکانت لە کوردستان لەگەڵ گەلی فەرەنسای ئازاد و هەموو ئازادیخوازانی دنیا، لە یەک سەنگەردا بەرامبەر بە بەرەی تیرۆر و تاریکی، بەرگری لە بەهاکانی ژیان و مرۆڤ و جوانی و شارستانی دەکەن.
بەرز و شکۆداربێت یادی دایکی کوردان، مەدام میتێرانی مەزن، دایكه دانیال كه هه‌میشه له یادماندا زیندووه.سوپاسی زۆرم بۆ (ده‌زگاى هونه‌رى و ڕۆشنبیریى شڤان پەرەوەر) کە ئەرکی ڕێكخستنى ئەم یادە شکۆمەندەیان گرتە ئەستۆ و سوپاس و دەستخۆشی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پشتگیریى ئەم ڕێوڕه‌سمه‌یان کردووە.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
هه‌ولێر 23-11-2015
