سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی كۆچ دوایی دانیال میتران گوتارێكی پێشكەشكرد

سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی كۆچ دوایی دانیال میتران گوتارێكی پێشكەشكرد
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی كۆچى دوایی دانیال میتران لە شاری هەولێر، گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند هەمیشە بەچاوی دۆست و پشتیوان لە فەرەنسا دەڕوانن.


بارزانی لە وەسفی دانیال میتران، هاوژینی فرانسۆ میتران، سەرۆكی كۆچكردووی فەرەنسا، كە دۆستێكی نزیكی كورد بوو و بە "دایكی كورد" ناسرابوو، رایگەیاند كە دانیال یەكەم كەسی بیانی بووە بەچاوی خۆی بینبێتی فرمێسكی بۆ گەلی كورد رشتبێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی " دانیال میتران دڵسۆزێکی بە ئەمەک و بە وەفای گەلی کورد بوو، بۆیە هەمیشە یادی بە زیندوویی رادەگرین".

بارزانی هەروەها رایگەیاند " هەمیشە بە چاوی دۆست و پشتیوانی گەلی کورد لە فەرەنسا دەڕوانین، فەرەنسا هاوکارێکی سەرەکی گەلی کوردستانە لە شەڕی داعش".

Top