تەلار فایەق: بەغدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئێمە گەشتەکانی ڕاگرتووین
ئەمڕۆ دووشەممە (23\11\2015) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تەلار فایەق بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند بەهۆی ئاراستەکردنی موشەکی ڕووسیا بەسەر ئاسمانی عێراقەوە، گەشتی فرۆکەوانی کوردستان راوەستاوە، ئەوەش بۆ سەلامەتی گەشتیارانە، کە بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئاگادارمان بکەنەوە، ئەم بریارە لەلایەن بەغداوە دراوە. گوتیشی "مەترسی هەیە لە ئاستی ڕووی زەوی تا ٣٠ هەزار پێ لە بۆشایی ئاسمان موشەک خۆی بەفرۆکەدا بکێشێ، بۆیە سەرجەمی راگرتنی ئەم هێڵانە لە بەرپرسیارییەتی حکومەتی بەغدایە و لە دوێنێ ئێوارەوە ئاگاداری ئێمەیان کردووەتەوە و تا ئێستە هیچ وەڵامێکیان نەبووە".
گوتیشی "لە بەغداوە ئەوە دووپات کراوەتەوە کە رێگا بە هەڵفڕینی فرۆکەی مەدەنی نادرێت، تەنیا فرۆکەی سەربازی لەژێر رێنمایی دەتوانێت بفرێت". ئەوەشی خستەروو، بەشێک لە هۆکاری داخستنی هێڵی ئاسمانی کوردستان ئەوەیە کە ئەگەر فرۆکەیەک لە تورکیاوە بیەوێت بەئاسمانی کوردستاندا تێپەرێت بۆ بەغدا ئەوە دەبێ لە سەرووی ٣٠ هەزار پێوە بێت، کە ئەمەش پێویستی بە ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە هەیە و چەند گەشتێکیشمان بەو هۆیەوە راوەستاوە.
باسنیوز
