جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر
ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای سەردانی بۆ ئەنقەرە و بەغدا، ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.
شەڕی داعش و هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ لاوازكردنی ئەو گرووپە، لەگەڵ قەیرانی ئاوارەكان بابەتی كۆبوونەوەی نێوان جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی كورد دەبن.
رووداو-
