جه‌ماوه‌ر به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانییه‌وه، پێشوازییان له سه‌رۆك بارزانی كرد
(سه‌رۆك بارزانی) له 12ی نوڤه‌مبه‌ر، سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی راسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شنگالی كرد و، به كه‌متر له 24 سه‌عات واته له 13 نۆڤه‌مبه‌ردا شنگال ئازاد كرا و، زیاتر له 300 داعش كوژران و پێشمه‌رگه هێڵی 47 ی نێوده‌وڵه‌تی كۆنتڕۆڵ كرد، كه له‌و هێڵه‌وه داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی له ره‌ققه‌ی سووریاوه ده‌گه‌یانده مووسڵ.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له دونیادا ده‌نگی دایه‌وه كه (سه‌رۆك بارزانی) ئوستوره‌ی داعشی شكاند و، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش، پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌یان له (سه‌رۆك بارزانی) كرد و، ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالیان به گورزێكی گه‌وره له داعش ناو برد، كه ئیدی خه‌لافه‌تی داعشی له‌توپه‌ت كرد.
ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، (سه‌رۆك بارزانی) له به‌ره‌ی جه‌نگدا له گشت شار و شارۆچكه‌كانه‌وه پێشوازیی گه‌رمی لێ كرا و، خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه به دروشمی ژه‌نه‌ڕاڵی مه‌زنی كورد و پاڵه‌وانی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه؛ پێشوازییان له (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)
