دیندار دۆسکی: بوونی (سەرۆک بارزانی) لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ هێز و توانایەکی دیکەی داوەتە هێزی پێشمەرگە
(دیندار دۆسکی) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نەک تەنیا من دەڵێم كه ئهو داستانهی پێشمەرگە لە شنگال تۆماری كرد گرنگی خۆی هەیە، بەڵکو هەموو جیهان باسی دەکات و ، جێگەی سەر بڵندیە بۆ هەموو کوردان و مرۆڤایەتی، بەرامبەر بە هێزێکی تیرۆر ، بۆ ئێمە وەک خەڵکی کوردستان شنگال پارچەیەکە لە کوردستان و ئازاد کرا، برینی قۆڵی لە دڵی ئێمەدا هێشتبوویەوە ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدی هاتووە، ئازادکردنی شنگال تۆڵکردنەوەیە لە تیرۆستان و سەنگی کوردی هێنایە پێشەوە و برینی کوردانی شنگالی دەرمان کرد، هەروەها گرتنەوەی شنگال گرنگی خۆی هەبوو، کە بەهۆی گرنگی ناوچەکە بۆ داعش، تیرۆرستانی داعشی کردە دوو بەشەوە و ناتوانن ئێستا وا بە ئاسانی لە نێوان مووسڵ و ڕەقەوە هاتوچۆ بکەن، هەروەها ڕزگار کردنی شنگال دەبێتە هۆکار بۆ گرتنەوەی ئەو دوو شارەیش."
گوتیشی: "(سەرۆک بارزانی) فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە، ڕۆڵێکی گرنگی بینی و جێگەی ڕێز و سوپاسە، کە سەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنی ڕزگارکردنی شاری شنگالی کرد، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام لە بەرەکانی پێشەوە بووە، چونکە پێموایە ئەگەر بەو شێوەیە لە بەرەکانی پێشەوە نەبووایە هێزی پێشمەرگە بەهێز نەدەبوون، بەڵام کاتێک هێزی پێشمەرگە دەبینن سەرۆکەکەیان لە بەرەکانی پێشەوەیە هێزێکی دیکە دەداتە پێشمەرگە و زیاتر داعش تێک دەشکێنن، بۆیە بوونی (سەرۆک بارزانی) لە بەرەکانی پێشەوە گرنگی خۆی هەیە و جێگەی ڕێزگرتنە."
