باندێكی كوشتن و دزی لە هەولێر ئاشكرابوو

 باندێكی كوشتن و دزی لە هەولێر ئاشكرابوو
لە دەوروبەری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، باندێكی كوشتن و دزی ئاشكرابوو، كە لەچەند تۆمەتێكەوە تێوەگلاون.

نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندووە " باندێكی كوشتن و دزی لە دەوربەری هەولێر دەستگیركراون".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە لە داهاتووێكی نزیكدا زانیاریی ورد سەبارەت بە تۆمەتبارەكان ئاشكرادەكەن.















رووداو
Top