چین و توێژه‌كانی دهۆك به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد

چین و توێژه‌كانی دهۆك به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد
دوای رزگاركردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی؛ ئه‌مرۆ چین و توێژه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ سحێلاوه‌ تا شێخان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ گه‌رمی پێشوازییان له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد.

لە پێشوازی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری دهۆك، خەڵكێكی زۆر رژاونەتە سەر شەقامەكان و پیرۆزبایی سەركەوتنی شنگالی لێدەكەن.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەرەكانی شەڕ لە شنگالەوە دەگەڕێتەوە هەولێر، لە شاری دهۆكیش خەڵكێكی زۆر هاتوونەتە پێشوازی و بەبۆنەی سەركەوتنی پێشمەرگە و كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و پیرۆزبایی لە بارزانی دەكەن.

پاش ساڵێك و سێ مانگ، لە ئۆپەراسیۆنێكی دوو رۆژی دا (12 و 13)ی ئەم مانگە، هێزی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی شنگالی كۆنترۆڵكردەوە.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا سەنتەری شنگال و 28 گوند بە رووبەری 200 كیلۆمەر چوارگۆشە لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرانەوە. بەپێی ئامارە نافەرمییەكانی فەرماندەكانی پێشمەرگەش بۆ رووداو، لە شەڕەكەدا 300 چەكداری داعش كوژران.

لەو كاتەوە بارزانی، كە هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، لە سنووری شنگال و دەوروبەری سەرپەرشتی بەرەكانی شەڕ دەكات، ئەمڕۆش دەیەوێت بگەڕێتەوە هەولێر.











رووداو
Top