ناتۆ بهڵێن دهدات هاوكارييهكانى بۆ پێشمهرگه زياتر بكات
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەشداری لە 61 ـەمینی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی پەیمانی ئەتڵەسی "ناتۆ" كرد و گوتارێكی پێشكەشكرد و گوتی: "ھەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و مرۆییدا هەیە"، داواشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد، کە لە پێناو پێکانی ئامانجە هاوبەشەکان، لە رێگەی پڕچەککردن و مەشق و راهێناندا مامەڵەیەکی چڕتر لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بکەن، جگه لهمهش هاوكاربن له چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارهكان و بهدهنگ ههرێمی كوردستانهوه بێن.
لایەنەکان بە گشتی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانیان بەهەند وەرگرت و زۆربەى وڵاتان بەڵێنیاندا ئاستی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیاد بکەن، ئەم پەیامەش بە تایبەتی لە لایەن نوێنەرانی ئەڵمانیا و کرواتیا لە ناتۆ دووپاتکرایەوە.
K24
