حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ 146 ملیار دینار پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ پارساڵی‌ جوتیارانی‌ قه‌رزاره‌

حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ 146 ملیار دینار پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ پارساڵی‌ جوتیارانی‌ قه‌رزاره‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كوشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری‌ و ئاودێری‌ و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران، بڕیار وایه‌ وه‌فدێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات.

غه‌ریب مسته‌فا حه‌مه‌خان، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كوشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری‌ و ئاودێری‌ و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران، بڕیار وایه‌ وه‌فدێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات".

وتیشی‌: "له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌داین ده‌رفه‌تمان بۆ بڕه‌خسێنن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و دارایی عیراق كۆببینه‌وه‌، هه‌وڵیشده‌ده‌ین حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكی‌ حكوتی‌ عیراق ببینین".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: به‌غدا بڕێكی‌ زۆری‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌رزاره‌، ده‌مانه‌وێت بچینه‌ به‌غدا بۆ داكۆكیكردن و وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێم".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو: "حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ 146 ملیار دینار پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ پارساڵی‌ جوتیارانی‌ قه‌رزاره‌، هه‌روه‌ها بڕی‌ 663 ملیار دیناری‌ ئه‌مساڵیش قه‌رزاره‌".

ئاشكراشیكرد: "تا ئێستا دیارنییه‌ كه‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌چێت بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌شمان زانیووه‌ كه‌ عه‌بادی‌ كاتی نیه‌ ئێمه‌ ببینێت".











خه‌ندان
Top