ئاشتی هه‌ورامی: هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه ملیۆنێك به‌رمیل له‌ڕۆژێك
هه‌ورامی له لوتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی ئه‌تڵانتیك رایگه‌یاند، هه‌رێم به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وت و هه‌ڵكشانی تێچووی شه‌ڕی داعشه‌وه كێشه‌ی ئابووری هه‌یه.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵدا كه‌لێنێكی گه‌وره كه‌وتۆته بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه و گوتی: چاوه‌ڕێمانده‌كرد له فرۆشتنی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا حه‌وت ملیار دۆلار وه‌ربگرین به‌ڵام دوو ملیارمان وه‌رگرت. له‌به‌رئه‌وه له مانگی حوزه‌یرانه‌وه ناچاربووین خۆمان نه‌وتی خۆمان بفرۆشین. گوتیشى به‌هۆی كێشه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵه‌وه ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگ نه‌مانتوانی مووچه بده‌ین. كاتێك ده‌ستمان به فرۆشی نه‌وت كرد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و داهاته‌كه‌مان گه‌یشته دوو هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه له به‌غداده‌وه بۆمان ده‌هات.
به‌وجۆره ده‌ستمان به دابه‌شكردنی مووچه كرده‌وه به‌ڵام نه‌مانتوانی مووچه دواكه‌وتووه‌كان دابین بكه‌ین. هه‌ورامی گوتى ئامانجمانه له چاره‌كی كۆتایی دووهه‌زار و شازده مووچه جیاوازییه‌كه نه‌مێنێت و گشت مووچه دواكه‌وتووه‌كان دابین بكه‌ن و هاوكات پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بده‌ن و وه‌به‌رهێنان زیاد بكه‌ن.
