لە میحوەری خازر ئۆتۆمبێلێکی داعش بە سەرنشینەکانییەوە سووتێنرا
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، كاژێر 10:10 خوله‌كى به‌يانى رۆژی شەممە، له گوندى شێخ ئه‌ميرى ميحوه‌رى خازر، له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه ئۆتۆمبێلێكى داعش به سه‌رنشينه‌كانيیه‌وه بۆردوومان کراوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکاوە و سەرنشینەکانیشی کوژراون.
به‌پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌رە كه‌وتوون " ئۆتۆمبێله‌كه‌ى داعش چه‌كى قورسى جۆرى دۆشكەى له‌سه‌ر بووه".
رووداو
