سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن

سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن
دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەین،لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان، سەرجەم هێزو لایەنە سیاسی و حكومی و مەدەنی و خەباتگێرەكانی كوردستان و عێراق.

وەك ئاشكرایە چەند رۆژێكە لەبەشێك لەشارو شارۆچكەكانی عێراق ، لەلایەن چەند كەس و لایەن و تاقمێك سوكایەتی و بێرێزی بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكرێت ، ئەم ئاڵایەی كە خوێنی هەزاران خەباتگێرو شۆرشگێری لە پێناو رژاوە ،بەهەزاران قوربانی لەپێناو دراوە، جگە لەوە بێریزی بەئاڵای پیرۆزی كوردستان واتا سوكایەتی كردن بە نەتەوەیەك ، كەلەخەبات و خوێندان بەردەوامە بۆبەرز ڕاگرتنی ئەم ئاڵایە، بۆیە ئێمەش وەك كوردو كوردستانیەك وەك ( دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان ) ئیدانەی ئەم كارە دەكەین و دوژمنانی كوردو ئاڵای پیرۆزی كوردستان مەحكوم دەكەین ، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەم كەس و لایەنانە تۆمار بكەین بە زوترین كات بدرێن بە دادگا، وەسەرجەم كوردو كوردستانیان ئاگادار دەكەینەوە بەدواداچون دەكەین لەم كارە ناشیرنەی كە بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كراوە .


بەیاننامە...
دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان لەكەدار كردن و بێ‌ رێزی بەرامبەر ئاڵای كوردستان قبوڵ ناكا.
بەیاننامەیەك لە نوسینگەی گشتی
( دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان ) سەبارەت بە سوكایەتیكردن بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان
---------
بەرێزان
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق
سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
گەلی كوردستان
سەرجەم گەلانی عێراق
سەرجەم هێزو لایەنە سیاسی و حكومی و مەدەنی و خەباتگێرەكانی كوردستان و عێراق.
وەك ئاشكرایە چەند رۆژێكە لەبەشێك لەشارو شارۆچكەكانی عێراق ، لەلایەن چەند كەس و لایەن و تاقمێك سوكایەتی و بێرێزی بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكرێت ، ئەم ئاڵایەی كە خوێنی هەزاران خەباتگێرو شۆرشگێری لە پێناو رژاوە ،بەهەزاران قوربانی لەپێناو دراوە، جگە لەوە بێریزی بەئاڵای پیرۆزی كوردستان واتا سوكایەتی كردن بە نەتەوەیەك ، كەلەخەبات و خوێندان بەردەوامە بۆبەرز ڕاگرتنی ئەم ئاڵایە، بۆیە ئێمەش وەك كوردو كوردستانیەك وەك ( دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان ) ئیدانەی ئەم كارە دەكەین و دوژمنانی كوردو ئاڵای پیرۆزی كوردستان مەحكوم دەكەین ، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەم كەس و لایەنانە تۆمار بكەین بە زوترین كات بدرێن بە دادگا، وەسەرجەم كوردو كوردستانیان ئاگادار دەكەینەوە بەدواداچون دەكەین لەم كارە ناشیرنەی كە بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كراوە .
تێبینی ...
دەزگای پاراستی ئاڵای كوردستان
بەرپرسیار نیە لەكاردانەوە بۆ بەرامبەر یان سوتاندن و بێرێزی بەرامبەر بەئاڵای هیچ حزب و لایەن و وڵاتێك

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان
• داوا لە سەركردایەتی هەرێمی كوردستان دەكەین هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر ئەم كارە نا شایستەی بەرامبەر ئاڵای پیرۆزی كوردستان كراوە.
• پێویستە هەموو لایەنە سیاسیە كوردیەكان لەسەر سوكایەتی كردن بەنەتەوەو ئاڵای پیرۆزی كوردستان بێدەنگ نەبن وەك ئەركێكی نیشتیمانی .

دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان
پاراستن و رێزگرتن و پیرۆز راگرتنی ئاڵای كوردستان

تێبینی / بۆ ئەندامبوون و پاڵپشتیتان لە ئاڵای كوردستان پەیوەندی بەم ناونیشانەوە بكەن :
سەرۆكی دەزگا ( دهۆك )– پاڵەوان شێخ مەمی
) 0750 4562237 (
بەرپرسی نوسینگەی هەولێر ( هێمن نانەكەلی )
Nanakaly_ hemin@yahoo.com (0750 4464377)


نوسینگەی گشتی
دەزگای پاراستنی كوردستان
21/11/2015





باسنیوز
Top