پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی کۆدەبنەوە

 پارتی دیموكراتی كوردستان  و یەکێتی کۆدەبنەوە
وا بریارە سبەی یەکشەممە(22/11/2015) شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن و پەیامی گۆڕان بگەێننە پارتی.



بەپێ زانیاریانەكان سبەی یەکشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی پارتی کۆدەبنەوە.



بەپێ زانیاریەکانی باسنیوز یەکێتی پەیامی گۆڕان دەگەیەنێتە پارتی دیموکراتی کوردستان کە پەیامەکەی گۆڕان سەبارەت بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکانە.



پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاندوە بۆ ئاسایکردنەویە پەیوەندیەکان گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانە بۆ سەر کارەکەی خۆیان.










باسنیوز
Top