حه‌فته‌ی دابێ كاندیدانی یه‌كگرتوو له ‌دهۆك ده‌ستنیشان ده‌كرێن

حه‌فته‌ی دابێ كاندیدانی یه‌كگرتوو له ‌دهۆك ده‌ستنیشان ده‌كرێن
سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە هەڵبژاردنی ناوی بەربژارەکانی خۆیان بۆ پۆستەکانی بەشی یەکگرتوو لە سنووری پارێزگای دهۆکدا؛ دەڵێ حەفتەی دابێ بەربژارەکان دەستنیشان دەکرێن و، ناوەکەیان دەنێرن بۆ شوێنی مەبەست.

(سەباح بابیری) سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بە پێی ڕێککەوتنەکەی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی، لەسەر پۆستەکانی پارێزگای دهۆک، یەکگرتوو، 25 پۆستی پێ دەدرێت؛ ئەمڕۆ دەستمان بە هەڵبژاردنی ناوخۆ کردووە و، تا ئێستایش بەردەوامین؛ بۆ هەر پۆستێک چەند بەربژارمان دیاری کردووە و چەند هەڵبژاردنێک دەکەین. هەروەها فۆڕمێک دانراوە، چەند ڕێگایەکی تایبەت هەن و ئەو فۆرمانە بەسەر ئەنداماندا دابەش دەکەین، هەر کەسێک بتوانێت زیاتر دەنگ بهێنێت و، خاڵی زیاتر ببات، ئەو دەبێتە بەربژار بۆ ئەو پۆستە."
گوتیشی: "شەممە یان یەکشەممە دوا کاتە بۆ دەنگدان؛ خۆی ئەمڕۆ قۆناغی یەکەم بەڕێوە دەچێت و، قۆناغی دووەمیش سەرەتای حەفتەی دابێ بەڕێوە دەچێت؛ پاش دیاریکردنی ناوەکان، هەندێک ناو دەچنە ئەنجوومەنی پارێزگا و دەنگیان لەسەر دەدرێت، هەندێکی دیکەیش دەبنە کتاب و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین."
Top