له‌ شه‌ڕێكدا له‌ ناوچه‌ى ماردین 10 گه‌ریلاى په‌كه‌كه‌ و 2 هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژران

له‌ شه‌ڕێكدا له‌ ناوچه‌ى ماردین 10 گه‌ریلاى په‌كه‌كه‌ و 2 هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژران
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا رایانگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادانێكدا له‌ ناوچه‌ى ماردینى باكوورى كوردستان ده‌ گه‌ریلاى په‌كه‌كه‌ و دوو هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراون .

له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ى والیى پارێزگاى ماردین بڵاوى كردۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى ئه‌منى له‌ ناوچه‌ى نوسه‌یبینى سه‌ر به‌ ماردین ده‌ستیان به‌ پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى كرد و له‌ ئه‌نجامدا 10 گه‌ریلاى په‌كه‌كه‌ و دوو هاووڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراون و هه‌روه‌ها 13 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون .

به‌ڵام نووسینگه‌ى والیى ماریدن زانیاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌، ئه‌م شه‌ڕوپێكدادانه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ نوسه‌یبین، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌وه‌ سه‌پێنراوه‌ له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى توندى ئه‌منى له‌ شارۆچكه‌كه‌ .
Top