'500دیناری'ـیه نوێیه‌كەی عێراق، كوردییشی لێ نووسراوه
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئەنــدامی كورد له لیژنه‌ی ئابووری‌ووه‌به‌رهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە بانكی ناوه‌ندیی عێراقی فیدراڵەوە ئاگادار كرامه‌وه كه دراوی 500دیناری چاپ كراوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "ئه‌و 500دینارییە نوێیه‌ی عێراق به زمانی كوردییش له‌سه‌ری نووسراوه."
(نه‌جیبه نه‌جیب) دەڵێ: "لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە هه‌وڵێكی زۆرمان دا تا یاسای تایبه‌ت به نووسینی زمانی كوردی له‌سه‌ر دراوی عێراق ده‌رچوو."
